محەمەد حەلبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دوای دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی به بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌كه‌ی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
محەمەد حەلبوسی ئه‌مڕۆ 15ی تشرینی دووه‌م 2023 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی گرت و رایگه‌یاند، دادگای باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە، چونكه بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ده‌بێت هەموو لایەنێکش پابەندی دەستوور بن".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی دوورخراوه وتی:"ئەرکەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق بریتین لە چاودێریکردنی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان و پاراستنی دەقەکانی دەستورو پێویسته پابه‌ندی ده‌ستوور و ده‌قه‌كانی بێت، هەروەها ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ناكۆكییان هه‌بێت له‌باره‌ی ده‌ستوور ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ دادگای فیدڕاڵی و پێویسته كه زیاترین پابه‌ندی هه‌بێت به به‌نده‌كانی ده‌ستوور.
ده‌شڵێت: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی لەیس دلێمیش هەڵەیە، چونکە لە دەسەڵاتی ئەوان نییە، ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەچێت".
حه‌لبوسی وتشی: "كاتێك داگای فیدڕاڵی به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه ناكات ئێمه چیمان پێده‌كرێت، ئه‌مه پێشهاتێكی مه‌ترسیداره، ئێمه له وڵاتێكدا ده‌ژین و پێویسته هه‌موان پارێزراوبن و هه‌مو كه‌سێك مافی خۆی وه‌ربگرێت و داموده‌زگاكان پابه‌ندی ده‌ستوور بن و ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه‌كان جیابكرێته‌وه، نابێت دادگای ده‌ستووری بڕیار له‌سه‌ر ئه‌ندامبونی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بدات"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP