چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند، رێز له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ده‌گرن و پابه‌ندن به بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه‌وه سه‌باره‌ت به كۆتاییهێنان به ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ره‌تیشیده‌كه‌نه‌وه هیچ شتێك ناوبانگی دادگای عیراقی و سه‌ربه‌خۆیی و بیڵایه‌نییه‌كه‌ی له‌كه‌دار بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ریم علێوی ئه‌ندامێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌گوێره‌ی چه‌ند پێوه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بێت، گرنگترینییان لێهاتووی و كارامه‌یی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا تایبه‌ت به كاروباره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به سه‌رۆكێكی چالاك هه‌یه بۆ كاراكردنی یاسا گرنگه‌كان به مه‌به‌ستی یاسادانان، هه‌روه‌ها پێویستی به‌سه‌رۆكێكه ڕۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كارا بكاته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP