سەرۆک بافڵ پێشوازیکرد لە سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوە بە ستراتیژی نێردەی (یونامی)

کوردستان
18:33 - 2023-11-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ڤۆلکە پێرسیس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوە بە ستراتیژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عیراق (یونامی).

لەدیدارێکدا کە د. دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەبوو، گرنگیی کاروبارەکانی یونامی لە عیراق و هەرێم و برەودان بە هەماهەنگییەکان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نزیککردنەوەی بیروڕای لایەنە سیاسییەکان لە عیراق و هەرێم بەرزنرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هاریکارییەکان کردەوە لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP