سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له‌هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدێكی جێگره‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی حه‌لبوسی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌نێو ئه‌ندامه‌كانیدا پێشنیاز بكات.
وتیشی: قبوڵ ناكه‌ین ئه‌و پۆسته بدرێت به‌حزبێكی سیاسی تر.
ڕوونشیكرده‌وه، زۆر كه‌سایه‌تیی دیكه هه‌ن كه‌توانای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان هه‌یه له‌نێو هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دومدا، بۆیه له‌داهاتوویه‌كی نزیكداو به‌پاڵپشتی حه‌لبوسی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته داده‌نێن .
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی سوننه‌ش ڕوونیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك هه‌لومه‌رجی گونجاو هاته ئاراوه‌و دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌وه، ئه‌و كاته ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر پۆسته‌كانیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP