به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریرو بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌ف

عێراق
12:25 - 2023-11-19


جارێكی دیكه‌ به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و بنكه‌ی سه‌ربازی ته‌نه‌فی ئه‌مریكی له‌ سوریا، گروپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عیراقیش به‌رپرسارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ راگه‌یاند.
گروپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عیراق رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ریر به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان بووه‌ ، كه‌ پێشتر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌كارده‌هات، به‌ڵام له‌ دوای هێرشه‌كانه‌وه‌ و له‌ ٢٠ی مانگی رابردووه‌وه‌ چۆڵكراوه‌. 
ده‌شڵێت: به‌ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، بنكه‌ی ئه‌مریكای ته‌نفیان له‌ سوریا كردۆته‌ ئامانج، كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ ئامانجه‌كه‌ی داوه‌.
پێشتریش پنتاگۆن رایگه‌یاندووه‌: له‌ دوای ١٧ تشرینی یه‌كه‌مه‌ی رابردووه‌ زیاتر له‌ ٦٠ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانیان له‌ عیراق و سوریا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP