دەچینە هەواڵەكانی تایبەت بە ڕاهێنەران و یاریزانانی ئەوروپا و بەشێكی زۆر لە رۆژنامەكانی ئینگلتەرا، لە نوێترین ژمارەیاندا، تیشكیان خستۆتە سەر كێشەی نێوان تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد و جادۆن سانچۆی یاریزانی یانەكە، مانشێتی سەرەكی ئەمڕۆی رۆژنامەكان باسیان لە بەردەوامی ململانێكانی نێوان ڕاهێنەرەكەی مان یونایتد و یاریزانەكەی شەیتانە سورەكان كردۆتەوە، چونكە تین هاگ پێی وایە سانچۆ یاریزانێكی ئامادە و كامڵ نییە و ناتوانن سودی لێ وەربگرن، هەروەها تین هاگ دەیەوێت بە پاڵپشتی خاوەنی نوێی یانەكە، سانچۆ لە یانەكە دوربخاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP