بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نوسراوێكی ره‌سمی دادگای فیدراڵی گەیشتە سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دادگای فیدراڵیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشێلکاریی لە هەشت ماددەی دەستوریدا كردووه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2023، بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ندامێتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به نوسراوێكی ره‌سمی گەیشتە سەرۆکایەتیی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
دادگای فیدڕاڵیش لە راگەیەنراوێکدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه:"بنەمای دادگای فیدڕاڵی باڵا لە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لەئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە پشتبەستن بە چەند ماددەیەکی دەستوری دەرکراوە".
دادگای فیدڕاڵی ئاماژەی بۆئەوەشکردووه:" هەر سەرۆک حزبێک کاندیدەکانی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە بکات و نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لای خۆی بهێڵێتەوە و بە ویستی خۆی لە کاتێکی دیکە بەکاری بهێنێت، ئەوا بە پێشێلکاری دەستوریی بڕگە و ماددەکانی (5،6،14،16،17،20،39،50) لە دەستوری عێراقی ئەژمار دەکرێت."
ئەوەشیخستووه‌ته‌ڕو:" دادگای فیدڕاڵی دەسەڵاتی تانەدانی لە ئەندامێتی نوێنەرێکی پەرلەمان و بڕیاردان لە بارەیەوە هەیە ئەویش بەپێی بڕگەکانی ماددەی 12ی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی ژمارە 13ی ساڵی 2018."
روونشیكردووه‌ته‌وه كه:" ناکرێت پشت بە بڕگەکانی ماددەی 52ی دەستور ببەسترێت، لەو کاتەی ئەندامێکی پەرلەمان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پێشێلکارییەکی دەستوری و یاسایی."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP