کۆماندۆی کوردستان: بەڵێن دووپاتدەکەینەوە درێژپێده‌ری ڕێبازی "حزبی شەهیدان" بین

کوردستان
11:16 - 2023-11-21


ڕاگەیاندنی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان بۆ رۆژی شه‌هید، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ڕۆژی21ی تشرینی دووەم 
"ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی" یادێکی مەزن و پڕ شکۆیە لە مێژووی پڕ شانازی و سەروەریی و خەباتی بەردەوامی (حزبی شەهیدان)
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

فەرماندەیی "کۆماندۆ"ی کوردستان بەشکۆوە ئەو یادە بەرز ڕادەگرێت و دەست لە سەر سنگ و بەڕێزەوە سەرمان بۆ خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دادەنەوێنین.

لە "ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی" دا بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە 
درێژەدان بە ڕێبازی "حزبی شەهیدان" کە خاوەنی زیاتر لە 26 هەزار شەهیدە، بە شانازیەوە ئەرکە لە سەرمان و وەفایەکە بەردەوام دەبین لەسەری.

ڕاگەیاندنی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP