بەتۆمەتی دزینی ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

کوردستان
11:36 - 2023-11-21



به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئوتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئوتۆمبێل تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگه‌یاند:"‌ دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كە ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ په‌كی كه‌وتووه‌و جێیهێشتووه‌، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ دزراوه‌، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد"

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌ له‌:" دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر  ئوتۆمبێلە دزراوەکەدا."

ئاشكراشیكردووه‌:"تۆمەتبار (ر، ج، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای سزادان راگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP