سه‌رۆك بافڵ بۆ به‌رزڕاگرتنی رۆژی شه‌هیدان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
13:40 - 2023-11-21

‏‎بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌رزڕاگرتنی رۆژی شه‌هیدان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ :
ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.
‏‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەكەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو، سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە.
‏‎ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان.
‏‎سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و سەرفرازی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكەیان
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP