سبه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێته‌وه‌

عێراق
15:19 - 2023-11-21

كاروان یار وه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند، بڕیاره‌ سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ دانیشتنێكی نائاساییدا ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بكاته‌وه‌ و  سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌بڕگه‌ی دووه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌درێت و ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانیش بۆ شه‌ش مانگ درێژ ده‌كرێته‌وه‌ تاوه‌كو كۆمیسۆن بتوانێت سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و په‌رله‌مانی كوردستان بكات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌ بڕیارێكی داداگای فیدڕاڵی ئه‌ندامێتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و عیراق و كوردستانیش له‌به‌رده‌م دوو هه‌ڵبژاردندان و پێویسته‌ یاسای كۆمیسۆنیش له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP