چاڤی داوای جێگرەوەی گاڤی دەكات

وەرزش
18:13 - 2023-11-22

ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوا بە دوای ڕاگەیاندنی پێكانی یاریزانی یانەكەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا, لە ئێستادا بە دوای شوێن گرەوەیەكی باشدا دەگەڕێت تا وەكو لە نەبوونی  پابلۆ گاڤیدا جێگای یاریزانەكەی پێ پڕ بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕاهێنەرەكە داوای لە كار بەدەستانی یانەكە كردوە تاوەكو شوێن گرەوەیەكی باش بگوازنەوە ڕیزی یانە كەتەلۆنیەكە, لە وەڵامیشدا كار بەدەستانی یانەی بلوگرانا ئەوەیان دووپات كردۆتەوە كەیانەكەیان بەقەیرانێكی دارای خراپدا تێ دەپەڕێ و ناتوانن یاریزانێكی سوپەر بگوازنەوە ڕیزەكانیان, هەر بۆیە یانەكە  چاوی بڕیوەتە یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی جیۆڤانی لۆ سیلسۆ كە لە وەرزی 2025 بۆندەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە كۆتایی پێ دیت دەیانەوێت بە گرێبەستێكی گونجاو پەلكێشی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP