ژماره‌ی كوژراوانی غه‌ززه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زارو 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند

جیهان
20:04 - 2023-11-22



نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ت له‌ غه‌ززه‌ دوایین ئاماری كوژراو و بریندارو زیانه‌ ماددییه‌كانی به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش زیاتر له‌ 14 هه‌زارو 500 كه‌س كوژراون كه‌ 6 هه‌زاریان منداڵن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌ت له‌ غه‌ززه‌، رایگه‌یاندووه‌:" له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرا*ئیل بۆسه‌ر شاری كه‌رتی غه‌ززه‌، 14 هه‌زارو 532 كه‌س كوژراون كه‌ زیاتر له‌ 6 هه‌زاریان منداڵن.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه‌:"كه‌ زیاتر له‌ 35 هه‌زار كه‌سش برینداربوونه‌ كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌س بێسه‌رو شوێنن ، كه‌ 4 هه‌زارو 700 له‌و بێ‌ سه‌روشوێنانه‌ منداڵ و ژنن.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: كه‌" 25 كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی و 64 رۆژنامه‌نووس كوژراون و 45 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ ته‌واوی رووخاون و خاپوور بوونه‌.







بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP