هەردوو کاندیدەکەی یەکێتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

عێراق
20:01 - 2023-11-25

ئەمڕۆ لقی کەرکوکی سەندیکای مافپەروەرانی عێراق هەڵبژاردنی بۆ ئەندامانی سەندیکاکەی ئەنجامدا ، تیمەكەی یەکێتی بە دوو کاندید بەشداری هەڵبژاردنەکەیانکرد و توانییان دوو کورسی بۆ هەردوو کاندیدەکەیان مسۆگەربكەن .
لەوبارەیەوە چیا ئەیوب ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای مافپەروەرانی کوردستان رایگەیاند : بەهەوڵی تیمی یەکێتی لە سەندیکای مافپەروەران و پارێزەران توانیمان هەردوو کاندیدی یەکێتی هێمن تۆفیق و کاروان عوسمان بە دەنگی بەشێکی زۆری ئەندامانی سەندیکا ببن بە ئەندامی سەندیکاکە.

هەروەها چیا ئەیوب ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە یەکەمجارە کورد بەشداری ئەو هەڵبژاردنە دەکات و توانیویەتی لە کۆی هەشت کورسی سێ کورسی بۆخۆی یەکلا بکاتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP