ئاسۆ مامەند: یەکێتیی ماڵە گەورەکەیە و کەسی لێ زیاد نییە

کوردستان
20:56 - 2023-11-28

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ٢٨-١١-٢٠٢٣ لە پارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە ئامادەبوونی مامۆستا غەفور لێپرسراوی بازنەی سیازدەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان، پێشوازیی لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندام و کادیری پارتیی کرد کە بڕیاریاندا پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکەن و لە ناو ئەو حزبە درێژە بە خەبات و چالاکییەکانیی خۆیان بدەن.

لە دانشتنێکدا ئاسۆ مامەند وێڕای بەخێرهاتن هاوکات تەئکیدی کردەوە؛ کە دەبێت هەموو کەرکوکییەکی پەرۆش و خەباتگێڕ یەکێتیی بە ماڵی خۆی بزانێت و تیایدا برەو بە خەبات و چالاکییەکانی خۆی بدات، وتیشی؛ پەیوەندیکردنی ئەم ژمارە بەرچاوە لە ئەندام و کادیرانیی پارتیی بۆ ناو ریزەکانیی یەکێتیی، دەرخەری ئەو راستییەیە کە یەکێتیی سیاسەتێکی راست و درووستی لە بەرامبەر کەرکوک و مەسەلە رەواکەی گرتووەتەبەر، ئەوەش پڕەنسیپی نەگۆڕی یەکێتییە.

لای خۆشییانەوە ئەو ژمارە بەرچاوە لە ئەندام و کادیرەی پارتیی رایانگەیاند؛ لە ئێستاوە خۆیان بە خوێندکار و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی یەکێتیی و رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال دەزانن چونکە یەکێتیی بە کردەوە سەلماندوێتیی کە دڵسۆز و خەمخۆری کەرکوک و خەڵکەکەیەتیی و ئامادە نەبووە لە هیچ بارودۆخێکدا بە جێیان بهێڵێت. تەئکیدیشیان کردەوە؛ کە یەکێتیی خاوەن ستراتیژێکی کوردانەیە ئەوەش جێی شانازیی هەموو کوردێکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP