راوێژكارێكی سودانی: دینار هێزی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌

عێراق
13:48 - 2023-11-30

فادی شه‌مه‌ریی راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، به‌های دۆلار له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وام نابێت و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌های دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا بازاڕی ره‌شی دراو داده‌ڕمێت، وتیشی حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندیی عیراق كار بۆ به‌هێزكردنی به‌های دینار ده‌كه‌ن و له‌ ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا دینار هێزی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌ بازاری ئاڵوگۆركردنی دراودی به‌غدادا به‌ 155850دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت و له‌ كه‌ركوكیش به‌های هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مریكی 156500دیناری عیراقییه‌.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP