بڕیاره ئه‌مڕۆ 5ی كانونی یه‌كه‌م 2023 دادگای توركیا به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دادگایی بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان بڕیاریشه دادگاییكردنه‌كه له دادگای تاوانە قورسەكانی پارێزگای مێرسین به‌ڕێوه‌بچێت، كه داواكراوه به‌٢٠ ساڵ زیندانیی سزا بدرێت.
له‌و سكاڵایه‌ی دژی ده‌میرتاش پێشكه‌شی دادگا كراوه، تۆمه‌تبار كراوه، كه له وتارە جەماوەرییه‌كانی ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بێڕێزیی بە دامودەزگاکانی حکومەت و دەوڵەت كردووه.
لەو دانیشتنه‌شدا دەمیرتاش بەرگریی لە خۆی دەکات و روونکردنەوەش پێشکەش بە دادگا دەکات، چاوەڕێش دەکرێت لە دانیشتنەکەدا دادگای تاوانە قورسەکانی مێرسین بڕیاری خۆی لەسەر سکاڵاکە رابگەیەنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP