ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بە راگەیاندنەکانی یەکێتی راگەیاند : یەکێتی لە نەینەوا لەسەدا سەد دەنگەکانی زیاد دەکات بەشێوەیەك لە رێزبەندی هەشتەمەوە دەنگەکان بەرز دەبێتەوە بۆ رێزبەندی سێیەم .
وتیشی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەدا پەنچای کورسیەکانی لەدەست دەدات و حەفتا لەسەدی پۆستە خۆجێکانی لەپارێزگای نەینەوا لەدەستدەدات ، هاوکات وتیشی حزبی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات لەسەدا حەفتای کورسیەکانی لەدەستدەدات ، پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی لەپارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافقی بێت چونکە مودیلی زۆرینە و حزبی قاید لە بەرواری ١٢/١٨ کۆتایی دێت و کورسیەکان کە ژمارەیان (٢٦)کورسی دەبێت لە نێوان دە قەوارە و هاوپەیمانی سیاسی دابەش دەبێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP