ئه‌مڕۆ 6ی كانونی دووه‌م 2024 ده‌سته‌ی ئاماری تورکیا رایگه‌یاند، عێراق له ریزبه‌ندیی گه‌وره‌ترین ئه‌و وڵاتانه بووه كه له ماوه ی 11 مانگی ساڵی ڕابردووی 2023 كاڵا‌و شمه‌كیان له توركیاوه هاورده‌كردووه.
به پێی ئامارێكی ره‌سمی ده‌سته‌كه،"قەبارەی هەناردەکردنی تورکیا لە مانگی یەک كانونی دووه‌م تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2023 ، 232 ملیار و 810 ملیۆن و 366 هه‌زار دۆلار بووە، وڵاتی ئەڵمانیا كه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت به بڕی 19 ملیار و 414 ملیۆن و 866 هه‌زار دۆلار كاڵا‌و شمه‌كی له‌و وڵاته هاورده‌كردووه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به پله‌ی دووه‌م دێت و به بڕی 13 ملیار‌و 519 ملیۆن و 130 هه‌زار دۆلار كاڵا‌و شمه‌كی له‌و وڵاته‌وه هاورده‌كردووه.
ده‌سته‌كه ئاماژەی بۆئەوەشکردووه "عێراق لە ماوەی 11 مانگی ساڵی ڕابردووی 2023دا به پلەی سێیەم دێت له ریزبه‌ندییه‌كه، کە به بڕی 11 ملیار و 534 ملیۆن 510 هه‌زار كاڵاوشمه‌كی له توركیاوه هاورده‌كردووه، كه به رێژه‌ی 8.5% به به‌رارود به ساڵی 2022 كه‌میكردووه له هه‌مان ماوه‌دا، كه 12 ملیار‌و 600 ملیۆن و 167 هه‌زار دۆلار بووه.
جێگای سەرنجە عێراق جگه له وڵاتی چین، زۆربەی شمه‌ك و کاڵاکانی لە وڵاتانی دراوسێ و بەتایبەت تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP