بانكی ناوه‌ندیی بڕیارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار ده‌رده‌كات

ئابوری
21:40 - 2024-01-11

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕیاریدا به‌ پێدانی دۆلار به‌شێوه‌ی كاش به‌و بانكانه‌ی كه‌ پێشتر داواكاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشكه‌ش كردبوو ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بانكی ناوه‌ندیش  بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناره‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی بانكی ناوه‌ندیی كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م بانكه‌ مۆڵه‌ت پێدراوه‌كان كراوه‌، داواكاری سه‌رجه‌م بانكه‌كان بۆ پێدانی دۆلار به‌شێوه‌ی كاش په‌سه‌ند كراوه‌ و پێویستی كڕیاران له‌ دۆلاری نه‌ختینه‌ دابین ده‌كات..

هاوكات بانكی ناوه‌ندیی ئیمه‌یڵێكی بۆ وه‌رگرتنی داواكارییه‌كان دیاریكردووه‌ و له‌مه‌ولا كڕیاره‌كان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP