عێراق له ماوه‌ی 11 مانگدا قه‌باره‌ی داهاته‌كه‌ی له بودجه‌ی فیدڕاڵی زیاتر له 121 ترلیۆن و 214 ملیار دینار بووه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و داهاته‌ش له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت به‌ده‌ستهاتووه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاندووه:" كۆی داهاته‌كان تا مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردو 121 ترلیۆن و 214 ملیار و 907 ملیۆن و 87 هه‌زار و 408 دینار بووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داهاتی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت كه بره‌كه‌ی یه‌ك ترلیۆن و 438 ملیار و 122 ملیۆن و 744 هه‌زار دینار بووه لێی ده‌رهێندراوه، كۆی خه‌رجییه‌كانیش 98 ترلیۆن و 727 ملیار و 745 ملیۆن و 419 هه‌زار دینار بووه."
هه‌ر به‌پێی ئه‌و داتا و خشتانه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه:" له ساڵی 2023دا، داهاتی نه‌وت 112 ترلیۆن و 665 ملیار و یه‌ك ملیۆن و 402 هه‌زار دینار بووه، كه 93%ی بودجه‌ی گشتی پێكده‌هێنێت، هاوكات داهاتی نانه‌وتیش 8 ترلیۆن و 549 ملیار و 504 ملیۆن و 931 هه‌زار دینار بووه."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP