نه‌رمین مه‌عروف: تا دوو ساڵی ئاینده‌ كێشه‌ی مووچه‌ نامێنێت

ئابوری
21:31 - 2024-01-18

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، پاش هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ تا دوو ساڵ گرفتی مووچه‌ی مووچه‌خۆران نامێنێت.

نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ به‌ نزیكه‌یی دوو هه‌فته‌ی ده‌وێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌دا خراوه‌ته‌ سه‌ر خه‌رجیی حاكیمه‌، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه‌ بۆ دوو ساڵی ئاینده‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نامێنێت.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ حكومه‌تی عیراق بڕیاری داوه‌ به‌ ناردنی ٦١٨ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، هاوكات بڕیاره‌ له‌ پێش كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌م به‌غدا پاره‌كه‌ بنێرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP