نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ئابوری
13:44 - 2024-01-26

به‌پێی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ (82) دۆلار و (14) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی (2) دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
هه‌روه‌ها، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ (76) دۆلار و (92) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت به‌راورد به‌ دوێنێ نرخه‌كه‌ی دۆلارێك و (20) سه‌نت به‌رزبوه‌ته‌وه‌.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ترسی كۆمپانیاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ گۆڕینی ڕێڕه‌وی رێگا له‌ ده‌ریای سوره‌وه‌ به‌هۆی هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، كه‌شتییه‌كانیان رێگای ده‌ریای سور ده‌گۆڕن و له‌وێوه‌ تێپه‌ڕ نابن.
نزیكه‌ی (15٪) بازرگانی و جوڵه‌ی ئاوی جیهان له‌رێگه‌ی گه‌روی سوێسه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن، كه‌ رێگه‌ی نێوان ئاسیا و ئه‌وروپای كورت كردوه‌ته‌وه‌.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP