وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه‌ی كرد له شاری سه‌راوان ڕویدا و رایگه‌یاند، ئێران و پاكستان رێگه ناده‌ن دوژمنه‌كانیان زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات بگه‌یه‌نن.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر سراوان بوه‌ته‌هۆی كوژرانی 9 هاوڵاتی پاكستانی و برینداربونی سێ كه‌سی دیكه.
ناسر كه‌نعانی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی پاكستان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌فته‌ی رابردو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان ئێران و پاكستانی راگه‌یاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP