رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، گفتوگۆ و دانووستانه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر بۆ ئاگربه‌ستی مرۆیی، هه‌نگاوی باشیان بڕیووه و ره‌شنوسێك له داواكارییه‌كانی هه‌ردوولا ئاماده‌كراوه بۆ ئاگربه‌سته‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌سته‌كه راگرتنی شه‌ڕی له كه‌رتی غه‌ززه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌خۆگرتووه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی زیاتر له ١٠٠ بارمته‌ی ئیسرائیلی و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئاگربه‌سته‌كه له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌نێوان هه‌ردوولا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌مریكا داوای له قه‌ته‌رو میسر كردووه هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێكانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و ئازادكردنی بارمته‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP