ئه‌مریكا سزاى سێ‌ لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی دا كه‌ هاوکاری حزبوڵاو فەیلەقی قودس ده‌كه‌ن

جیهان
21:54 - 2024-01-31

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر سێ لایەن و کەسایەتی لوبنانی و تورکیدا سەپاند، کە (پشتیوانیی دارایی فەیلەقی قودس و حزبوڵا كردووه‌).

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشكرایكردووه‌:" نوسینگەی چاودێریی سامانە بیانییەکانی سەربە وەزارەتەکە، سزای بەسەر سێ لایەن و کەسایەتیدا سەپاندووه‌ کە لە (تورکیا و لوبنان)دان."
 
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌:" ئەو کەسایەتی و لایەنانە بە سەدان ملیار دۆلار هاوکاری داراییان پێشکەش بە فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵا دەکرد"  

روونشیكردووه‌ته‌وه‌" ئەو لایەنانە لە رێگەی فرۆشتنی کاڵای ئێرانییەوە پارەیان بۆ حزبوڵا و فەیلەقی قودس و تەنانەت بۆ حکومەتی سوریاش دابینکردووە، بەو شێوەیەش ئەو لایەنانە دەبنە سەرچاوەیەکی دارایی تیرۆرستی."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP