جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکانی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی لە وەڵام و تۆڵه‌ی كوژرانی سێ سەربازیان بووه له ئوردن، جه‌ختشده‌كاته‌وه، ئه‌و هێرشانه لە کات و شوێنی دیکەدا بەردەوام دەبن کە خۆیان دیاریده‌كه‌ن.
سەرۆکی ئەمریکا لە راگه‌یه‌ندراوێکدا كه دوای هێرشه‌كانی هێزی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر 85 ئامانجی گروپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، له عێراق و ئێران ئه‌نجامیاندا بڵاویكرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه: "یەکشەممەی رابردو 3 سەربازی ئەمریکا بەهۆی هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە سنوری ئوردن کوژران، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجامدرابو، لە وەڵامی ئەو هێرشەدا هێزەکانیان، ئەو ناوچانەیان کردووه‌ته كه بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق بەکاردەهێنران"
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردووه كه:" ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان بەدوای زیادبوونی ململانێکاندا نیه، بەڵام با هەموو ئەوانەی هەوڵی زیانگەیاندن ده‌ده‌ن، ده‌بێت بزانن، ئەگەر زیان بە ئەمریکییەکان بگات وەڵامیان دەدەنەوەو لە کات و شوێنی دیکەشدا کە خۆیان دیاریده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشانه بەردەوام دەبێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP