ماوریسیۆ پۆچەتینۆ: پێویستمان بە چەند یاریزانێكی دیكەیە

وەرزش
15:20 - 2024-02-03

ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی لەندەنی ئاشكرایدەكات یانەكەی لە مێركاتۆی هاوینەدا، چەند یاریزانێك دەگوازنەوە، پۆچەتینۆی ڕاهێنەری یانە لەندەنیەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن وتی: لە ئێستادا پێكهاتەكەمان پێویستی بە یاریزانێكی لێهاتوە، تا بتوانێت تۆپە جێگیرەكان سەركەوتوانە جێبەجێ‌ بكات، بۆ ئەو مەبەستەش داوام لە بەرپرسانی یانەكەم كردوە، یاریزانێكی لەو چەشنەمان بۆ بگوازنەوە، لە درێژەی قسەكانیدا، ڕاهێنەرە تەمەن 51 ساڵانەكە ئەوەشی وت: داوام كردوە، چەند یاریزانێكی دیكەش بگوازنەوە ڕیزەكانی بلوز، پێویستمان بە گۆڕانكاریە تا یانەكەمان بگەڕێتەوە سەر ڕێچكەكەی خۆی، هەروەها چەند ناوێكم بۆ ئیدارەی یانەكەمان پێشنیار كردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP