له‌ كه‌ركوك به‌هۆی بایكۆتی توركمان و عه‌ره‌ب پارێزگار هه‌ڵنه‌بژێردرا

کوردستان
17:12 - 2024-02-05



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی شوباتی  2024به‌ به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كوردو كۆتای كریستیانه‌كان له‌ هه‌ردوو فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌روین فاتیح، وه‌ك به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام، ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ‌ یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئامادەنەبوونی ئەندامانی هەردوو فراكسیۆنی توركمان و عەرەب و ته‌واونه‌بوونی‌ رێژه‌ی‌ یاسایی دانیشتنه‌كه‌ بۆ كاتێكی نادیاردواخرا.
رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" 8 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

رێبوار ته‌ها ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:" پێكهاته‌ی مه‌سیحی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون و هه‌ریه‌ك له‌ عه‌ره‌ب و توركمان به‌شدار نه‌بوون.
 
 جه‌ختشیكرده‌وه‌:"  له‌ پێناو سازانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامنه‌درا"

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی وتی: " به‌ هه‌مووانمان وت ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتن"
 
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كه‌ی به‌ زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ئه‌ندامان، واته‌ (50 + 1) هه‌ڵبژێردرێن.

پێویستیشه‌ له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا دوای یه‌كه‌م دانیشتن پارێزگارو دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP