ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی شوباتی 2024 مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به ریگریكردنیان له رێپێوانێكی مه‌ده‌نییانه له‌لایه‌ن هێزه هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" بۆ داكۆكیكردن له نانی هه‌ژاران و كۆی مووچه‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندان و خانه‌نشینان، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبه‌كه‌یان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێپێوانێكی مه‌ده‌نیانه، داوای مۆڵه‌تیان كردووه، به‌ڵام به پاساوی پاراستنی ئه‌منییه‌ت داواكه‌یان ره‌تكراوه‌ته‌وه"
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكه‌دا باسی له‌وه‌كردووه: "بۆ داكۆكیكردن له نانی هه‌ژاران و كۆی مووچه‌ی مامۆستایان و كارمه‌ندان و خانه‌نشینان و به‌تایبه‌ت موچه‌ی دواكه‌وتووی سێ مانگی ساڵی ڕابردوو ، و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری حزبمان بۆ ئه‌نجامدانی ڕێپێوانێكی مه‌ده‌نیانه بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پێشكه‌شكردنی یاداشتنامه‌یه‌ك، له‌سه‌ره‌تای شوباتدا داخوازی مۆڵه‌تیان خسته به‌رده‌م ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی هه‌ولێر، ئه‌وان داوایان كرد له‌به‌ر یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی 1ی شوبات دوابخرێت، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێریش بۆ رێزگرتنی یادی ئه‌و شه‌هیدانه داواكه‌یان په‌سه‌ندكردو دواتر، بانگه‌واز كرا بۆ رۆژی 5ی شوباتی2024، به‌داخه‌وه و دووباره به پاساوی پاراستنی ئه‌منییه‌ت داوایانكرد خۆپیشاندان نه‌كرێت، به‌ڵام هاوڕێیانمان سووربوون له‌سه‌ر چالاكییه‌كه‌یان".
روونشیكردووه‌ته‌وه كه:" له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ی شوباته‌وه، هێزێكی زۆری چه‌كدار له‌ده‌وروبه‌ری باره‌گای مه‌ڵبه‌ند و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مۆڵدرابوو به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن و ئه‌نجامنه‌دانی چالاكییه‌كه و رێگریانكرد له به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كه بۆ شوێنی مه‌به‌ست".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌به‌ر ئه‌وه رێكخه‌رانی ئه‌ركه‌كه بڕیاریاندا له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌ڵبه‌ند گردبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی خۆپیشانده‌ران و ووتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی داكۆكی له‌ماف و ئازادییه‌كان، ئه‌و ڕاستیانه‌یان به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا، كه به رێگری له ئازادییه‌كان و پێشێلكردنی مافه‌كان و بڕینی نانی هاووڵاتیان، ناتوانن درێژه به‌ده‌سه‌ڵات بده‌ن، دواجاریش قه‌واره‌ی هه‌رێم كه له‌به‌رده‌م هێرش و په‌لاماری درۆن و موشه‌ك و به‌زاندنی سنووره‌كانیدایه، ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی زیاتر و بوار بۆ نه‌یاران فراوانتر ده‌بێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP