چه‌ندین حاڵه‌تی دزی كردن و برینداركردن له‌ كه‌ركوك روویاندا

کوردستان
21:32 - 2024-02-06

ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی دزیكردن له‌ چه‌ند گه‌رەكێكی كه‌ركوك روویاندا و رووداوه‌كانیش گوماناویی بوون .

له‌ گه‌رەكی غه‌ڕناته‌، دوو ماتۆڕسوار، هه‌وڵیانداوه‌ مۆبایل له‌ده‌ستی هاوڵاتییه‌ك بڕفێنن، هاوڵاتییه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بووه‌، مۆبایله‌كه‌یان بداتێ، له‌ ئه‌نجامدا ته‌قه‌ كراوه‌ته‌ ژێر پێی ئه‌و هاوڵاتییه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بریندار بووه‌ .

هه‌روه‌ها 6 كه‌س له‌ گه‌رەكه‌كانی حوجاج و روناكی و عه‌ده‌ن و موسه‌ڵا و دوو گه‌رەكی دیكه‌ی كه‌ركوك، له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌موچاو داپۆشراو، رووبه‌رووی دزی كردن بونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ برینداركراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP