لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: هیوادارین لیستی موچه‌خۆرانی هەولێرو دهۆک هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سلێمانی بێت

کوردستان
18:25 - 2024-10-29


موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، هیوادارین لیستی موچه‌خۆرانی هەولێر و دهۆک لە ئاستی متمانە و شەفافیەتدا بن سەبارەت بە ناو و ژمارە و داتای بایۆمەتری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سلێمانی ناردویه‌تی.

ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد:" "ئەگەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی لە بانکە حکومییەکانی (ره‌شید، رافیدەین و TBI) (ته‌تین)بكرێت، ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە خەرجکردنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی، هاوشێوەی پارێزگارەکانی دیكه‌ی عێراق".

موعین كازمی  وتی: "هیوادارین لیستی موچه‌خۆرانی هەولێر و دهۆک لە ئاستی متمانە و شەفافیەتدا بن سەبارەت بە ناو و ژمارە و داتای بایۆمەتری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سلێمانی ناردویه‌تی بۆ خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەران، بۆ ئه‌وه‌ی متمانە لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمدا هەبێت".
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ 24 ی ئه‌م مانگه‌دا، پرۆژەی "هه‌ژماری من"ی ڕەتکردەوەو بڕیاریدا هەمو نوسینگەکانی پلاتفۆڕمەکە لە بانکە حکومییەکان لە سلێمانی دابخرێن و ده‌ست بە (ته‌وتین)کردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە فیدڕاڵییەکان بكرێت.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP