پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی دۆلار به گه‌شتیاران په‌یڕه‌وده‌كه‌ن و ده‌شڵێت، "ئه‌و میكانیزمه‌ی پێشتر په‌یڕه‌وكراوه گرفتی بۆ به‌شێك له گه‌شتیاران دروستكردووه".
عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاند" به‌راورد به سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه، له ئێستاشدا پڕۆسه‌ی پاره‌داركردنی ده‌ره‌كی به ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو هاورده‌كاران و بازرگانان ده‌توانن به نرخی ره‌سمیی دۆلار وه‌ربگرن''.
رونیشیكرده‌وه: ئابووری عیراق به پله‌ی نایاب ئابوورییه‌كی كاشه، ئامانج له پرۆسه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئابووری كاشه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
ده‌شڵێت:'' بانكی ناوه‌ندی هیچ كێشه‌یه‌كی له دابینكردن و فرۆشتنی دۆلاردا نییه، به‌ڵام هه‌ندێك گروپ هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان به‌دووربگرن له سه‌كۆی فرۆشتنی دراوی بیانی بۆ خۆلادان له باج و گومرگ یان بۆ كاری بازرگانی نایاسایی''.
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "به‌مزوانه میكانیزمێكی نوێ كارا ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ته‌نها گه‌شتیاری راسته‌قینه بتوانن دۆلار وه‌ربگرن و رێگری له‌و كه‌سانه بكرێت به‌ناوی گه‌شتیاره‌وه دۆلار به نرخی ره‌سمی وه‌رده‌گرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP