ماوریسیۆ پۆچەتینیۆ: ئێمە خاوەن پرۆژەیەكی ناوازەین

وەرزش
17:06 - 2024-02-07

ماوریسیۆ پۆچەتینیۆی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی، لەسەر ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر ئەنجامەكانی یانەكەی، هاتە دەنگ و وتی: چێڵسی بەراورد بە وەرزی رابردوو پێشكەوتنێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و تیپێكی بەهێز و تۆكمەمان هەیە، پێویستمان بە كاتی زیاتریش هەیە تا بۆ هەموانی بسەلمێنین كە تیپێكی بەهێزین، لە بەردەوامی قسەكانیدا، ڕاهێنەرە ئەرژەنتینیەكە ئەوەشی وت: لە هەر هەنگاوێكماندا خوێندنەوەی تەواوەتی بۆ دەكەین و دەمانەوێت زیاتر بەرەو پێش بچین، ئێمە خاوەن پرۆژەیەكی ناوازەین، گۆڕانكاری زیاتریش دەكەین، بەڵام هەموو كارێكیش ئاسان نییە.***** 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP