ده‌یان كەسایەتی دیاری عیراقی سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال ده‌كه‌ن

کوردستان
20:19 - 2024-02-07



زیاتر لە 60 كەسایەتی دیاری عیراقی، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان لە دەباشان كردو تاجەگوڵینەی رێزو وەفایان لەسەر مەزارەكەی دانا.

ئەمڕۆ 7-2-2024 لەلایەن شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی پێشوازی لە زیاتر لە 60 كەسایەتی دیاری عیراق كرا، كە بۆ بەشداریكردن لە كەرنەڤاڵێك گەیشتنە سلێمانی.

لەسەرەتای سەردانەكەشیاندا سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان لە دەباشان كردو تاجەگوڵینەی رێزو وەفایان لەسەر مەزارەكەی دانا و رۆڵی سەرۆك مام جەلالیان لە ئاشتی و پێكەوەژیان لە عیراق بەرزنرخاندو بە سەمامی ئەمانی عیراق وەسفیان كرد. 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP