ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
10:43 - 2024-02-10

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق كۆببێته‌وه‌.
به‌پێی كارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دانیشتنه‌كه‌ سه‌عات پێنج ده‌ستپێده‌كات و یه‌ك ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت و تایبه‌ته‌ به‌تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژی و هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عیراق. 
هاوكات، له‌نوسراوێكدا كه‌ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كاتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرابوو، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار داوایانكردبوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ ڕێكبخرێت و، تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان بكرێت. 
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و نوسراوه‌دا ناوی ١٠٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئیمزایان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌ .



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP