وەزارەتی کارەبا پڕۆژەی به ئەلیکترۆنیكردنی پێدانی پاره‌ی كاره‌بای دەستپێکردو سه‌ره‌تاش پرۆژه‌كه له به‌غدا جێبه‌جێده‌كرێت.
زیاد عەلی فازڵ وه‌زیری كاره‌با، ڕایگەیاند، “ له‌سه‌ر رێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شه‌ممه 10ی شوبات 2024 وەزارەتی کارەبا بە فەرمی پارەدانی كاره‌بای به شێوه‌ی ئەلیکترۆنی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
وه‌زیری كاره‌با لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: "پرۆژه‌كه سه‌ره‌تا سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای بەغدا دەگرێتەوە، پاشان ئەزموونەکە گشتگیر دەکرێت و سەرجەم پارێزگاکان ده‌گرێته‌وه"
ڕاشیگەیاند، "ئێستا هاوڵاتی لە هەر شوێنێک بێت دەتوانێت بە بەکارهێنانی هەر کارتێکی ئەلیکترۆنی بەبێ ئەوەی بچێتە بەشی کارەبا، پارەی کارەبای کارەبا بدات لە هەمان کاتشدا دڵنیابێت لەوەی کە پارەكه‌ی دراوه، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی به نامه‌یه‌ك له مۆبایله‌كه‌یه‌وه."
روونشیكرده‌وه:" بڕی پارەكه زۆر کەمه‌و لە هەزار دینار زیاتر تێناپه‌ڕێت، نرخه‌كه‌شی پسووله‌کەش جێگیرە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP