له‌ كه‌ركوك سێهه‌مین فیستیڤاڵی ئاشتیی و برایه‌تیی ده‌ستیپێكرد

کوردستان
15:05 - 2024-02-10


سێهەمین فێستیڤاڵی برایەتی و پێكه‌وه‌ژیان کە لەلایەن ته‌لاری ڕۆشنبیری و هونەری شاری کەرکوکه‌وه‌ رێكخراوه‌ له‌ شاری کەرکوک دەستیپێکرد كه‌ بڕیاره‌ دوو رۆژ بخایه‌نێت.

ئەمڕۆ شەممە 10 شوبات 2024 لە هۆڵی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنه‌واره‌كان، فێستیڤاڵەکە به‌ وتارێكی یوسف ته‌یب به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌لاری رۆشنبیری ده‌ستیپێكردو ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه‌ :" ته‌لاری ڕۆشنبیری و هونەری له‌ شاره‌كه‌، بەمەبەستی پێشخستن و بەرەوپێشبردنی ڕۆشنبیریی و هونەری له‌ کەرکوک به‌رده‌وامه‌ له‌ چالاكییه‌كانی، هه‌روه‌ك جەختی له‌ گرنگیی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی ئاشتیی و برایەتیی له‌ شاره‌كه‌ كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تیمه‌ هونه‌رییه‌ میللییه‌كانی له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و به‌سره‌و به‌غداو كه‌ركوك پێكه‌وه‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ك سوپاسی سه‌رجه‌م تیپه‌ به‌شداربووه‌كانی كردو هه‌وڵ و ماندووبونیانشی به‌رزنرخاند.
  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP