كه‌شتیه‌كه‌ی چاپی ئه‌لۆنسۆ به‌ره‌و كه‌ناری ئارام هه‌نگاو ده‌نێت
ئاماده‌كردن - هه‌ڵوێست عه‌لی
یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ر كوزن, ئه‌و یانه‌یه‌ی كه به پارویه‌كی ئاسانی یانه به‌هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا داده‌نرا, ئێستا روه‌و ئاسۆ و به‌ره و پێش هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێ, یانه‌یه‌ك كه ده‌یانه‌وێت خه‌ون بكه‌ن به راستی و وه‌كو پیاوی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌ماشای بكرێ, زۆر له مێژه ئیداره‌ی یانه‌كه به دوای ده‌رمانی برینی سه‌ختی چه‌ن ساڵه‌یانه‌وه وێڵ بوون, بێ ئاگا له‌وه‌ی چابی ئه‌ڵۆنسۆی تیماركهر ده‌بێت به‌فریاد ره‌سی یانه‌كه‌یان, دوای په‌یوه‌ندی كردنی ئه‌و راهێنه‌ر یانه‌كه له 31 یاری رابردویدا له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان دووچاری هیچ شكستێك نه‌هاتوه ئه‌مه‌ش له مێژووی یانه‌كه و هه‌روه‌ها له مێژووی خوله‌كه‌شدا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه بگات به‌و ژماره‌یه, دوای ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌ی له یانه‌كه رویداوه, سه‌رجه‌م میدیاكان و شیكه‌ره‌وه‌كانی تۆی پێ به‌ته‌نها باس له لێهاتوی چابی ئه‌لۆنسۆی راهێنه‌ر ده‌كه‌ن, بێ ئاگان له‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه به یه‌ك رۆح و به‌یه‌ك جه‌سته له پێناو به‌دی هاتنی خه‌ونێكی له مێژینه ده‌جه‌نگن, له خولی ئه‌ڵمانیادا یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ر كوزن وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له خانه‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ده‌دره‌وشێته‌وه, له كۆتا دیداریش له هه‌فته‌ی 21ی خولی ئه‌ڵمانیا میوانداری یانه‌ی بایرن موینشنی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو كرد, هه‌رچه‌نده یانه باڤارییه‌كه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ی ناوداره, به‌ڵام به سه‌ركردایه‌تی چابی ئه‌ڵۆنسۆی راهێنه‌ر چۆكیان به باڤاریهكان دادا و به ئه‌نجامی 3 گۆڵی خاوێن توانیان پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی به شێوه‌یه‌كی تۆكمه پته‌و تر بكه‌ن, دوای ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌یانه‌كه ده‌كرێت له‌م وه‌رزه‌دا ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه و هه‌روه‌ها له جامی ئه‌ڵمانیاشدا ببێته به‌ربه‌ستی سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP