ناوبژیوانان له جامی ئاسیای 2023
ئاماده‌كردن و نوسینی – هه‌ڵوێست زوهێر
جامی ئاسیای 2023 كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ بۆ دووه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك بوه پاڵه‌وانی كیشوه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له كاتی جام و پاڵه‌وانێتیه‌كان وه پاش ته‌واو بوونی ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی شه‌قامی وه‌رزشی و هانده‌ران، ئاستی ناوبژیوانان و بڕیاری داوه‌رانه ، بڕیار ده‌ستی ناو یاریگان و بڕیاری كۆتایی لای ئه‌وانه، بۆ ئه‌م كۆپیه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا، 74 ناوبژیوان له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئاسیاوه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان دیاریی كرا بوون كه 35 ناوبژیوانی ناوه‌راست و 39 یاریده‌ده‌ری داوه‌ر بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جاریش له مێژووی جامی ئاسیادا، خانمه داوه‌رانیش، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانیان پێ سپێردرابوو.
له یارییه‌كانی جامه‌كه‌دا، ناوبژیوانان چه‌ن بریارێكیاندا، كه بوه جێی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كان و هانده‌ران، ئه‌وه‌ی كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد، كارته سوره‌كه‌ی ئه‌یمه‌ن حوسێن بوو، له یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن و عێراق، كه عه‌لی ره‌زای داوه‌ر، دوای تۆماركردنی گۆڵێك له لایه‌ن یاریزانه عێراقیه‌كه‌وه، كارتێكی سوری به ڕوودا به‌رز ده‌كاته‌وه و یاریزانه‌كه ده‌كاته ده‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه هانده‌رانیش هۆكاری شكسته‌كه‌یان ده‌كه‌نه ئه‌ستۆی ناوبژیوان، ئه‌و بڕیاره‌ش بوه بابه‌تی گه‌رمی رۆژنامه جیهانییه‌كان، به‌ڵام به پێی پشتگیریه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا بڕیاره‌كه‌ی عه‌لی ره‌زای ئوستراڵی و به ڕه‌گه‌ز ئێرانی دروست بوه.
چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌ی داوه‌رانیش كه بۆته جێگای گومانی هانده‌ران و شه‌یدایانی تۆپی پێ، ئه‌و سێ لێدانه په‌ناڵتیه‌ی یاریی فایناڵی جامه‌كه بوو، كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رده‌ن هه‌ژماركرا، ئه‌و سێ لێدانه سزایه‌ش، بۆته بابه‌تێكی گه‌رم و ئیدی هه‌ر كه‌سه و به جۆرێكی باسی لێوه ده‌كات، به‌شێك پێیان وایه بریاره‌كانی ما نینگی چینی دروست بوه، به‌شێكی دیكه‌ش پێیان وایه ناوبژیوانان له جامه‌كه‌دا، لایه‌نگری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ بونه و به تایبه‌ت له قۆناغه چاره‌نوسساز و كۆتاییه‌كاندا، هاوكاری ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP