یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید پێكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند

وەرزش
15:35 - 2024-02-12


یانه‌ی ئاتلێتیكۆمه‌درید له‌ دواین بڵاو كراوه‌یاندا ئه‌وه‌یان راگه‌یاند, ئه‌ستێره‌و هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان ئه‌لڤارۆ مۆراتا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار له‌ یاریگاكان دور ده‌كه‌وێته‌وه‌, ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌فته‌ی 24 ی خولی ئیسپانیا یانه‌ی رۆخێ بلانكۆس بووه‌ میوانی یانه‌ی سیڤییا و به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام دووچاری شكست بوون, له‌ دیداره‌كه‌دا ئه‌لڤارۆ مۆراتا به‌ هۆی هه‌ست كردن به‌ ئازار له‌ ئه‌ژنۆیدا یاریگای به‌جێ هێشت و نه‌یتوانی تاكۆتایی به‌رده‌وام بێت, دوای ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كانی یانه‌كه‌ پشكنینی وردیان بۆ یاریزانی ناوبراو ئه‌نجام داو رایانگه‌یاند پێكانی یاریزانه‌كه‌ قورسه‌و پێویسته‌ بۆماوه‌یه‌ك پشوو وه‌ربگرێت و به‌دوور بێت له‌ لاكێشه‌ سه‌وزه‌كانی یاریگا, ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت یانه‌كه‌ ئێستا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 48 خاڵ له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی خولی ئیسپانیان و له‌م وه‌رزه‌دا ئاستیان وه‌كو پێویست نیه‌ و له‌ ئێستاشدا دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆمۆراتا كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP