به‌فه‌رمانی دادوه‌ر، قه‌ڵاكه‌ی كوێخا دێرین كه به زیاده‌ڕۆیی له‌نزیك بازگه‌ی كه‌ڵه‌وانانه لە سلێمانی دروستكرابوو روخێندرا.
لابردنی ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌و تێكدانی ئه‌و قه‌ڵایه كه ئه‌مڕۆ 12-2-2024 جێبه‌جێكرا رووبه‌ڕه‌كه‌ی ده‌یان دۆنم ده‌بێت و به‌زیاده‌ڕۆیی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دادوه‌ر بڕ‌یاریدا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ماڵ و سامانی گوازراوه و نه‌گوزاره‌وه‌ی تۆمه‌تبار دێرین ئه‌حمه‌د و رووخاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و ماڵ و شوێنانه‌ی كه‌به زیاده‌ڕۆیی كرابوونه سه‌ر موڵكی گشتی".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه:" ئێستا، كوێخا دێرین فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به پێی ماده‌ی 405 - 31ـی له یاسای سزادانی عیراقی كێشه‌كه‌شی له‌سه‌ر داواكردنی سه‌رانه و پاره‌وه‌رگرتن و هه‌ڕ‌ه‌شه‌بووه له سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP