بەهەوڵی ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی
نوێنەران، هەلی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی
کوردستان دەکرێتەوەو ئەندامەکەش رایدەگەیەنێت: "سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی
باڵای ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە داوای دامەزراندن پێشەکەش
بکەن".
بەدریە حسێن ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: "بەهەوڵی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەلی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی
باڵا (ماستەر و دکتۆرا)ی دانیشتوی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە".
بەدرییە حسێن وتی: "سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی
خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان، مافیان هەیە و دەتوانن
لە ڕێگەی ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵییەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن، بە مەرجێک
ئامادەبن لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵی کاربکەن"،
ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵای نوێنەرانی عیراق
ئاماژە بەوەش دەکات: "لینکی دامەزراندن لە 15-3-2024 دەکرێتەوەو بۆ ماوەی 21
رۆژ بەردەوام دەبێت و تەنها خوێندکاری ئەو زانکۆیانە دەکرێتەوە کە دانپێدانراون لەلایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵییەوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP