دانیشتوانی گوندێكی كوردی سنووری دیاله‌: پاسه‌وانی سنوور زه‌وییه‌كانمان داگیرده‌كات

کوردستان
18:18 - 2024-02-14


هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق به‌ بیانووی دیاریكردنی سنووری نێوان عێراق ـ ئێران زه‌وی جوتیارانی كورد له‌ سنووری دیاله‌ داگیرده‌كات.

جوتیارانی گوندی مه‌حمود قه‌جه‌ر كه‌ گوندێكی كوردنیشه‌ له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، دژی داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق، له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی هێمنانه‌دا داوا له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم و هه‌روه‌ها دادگا ده‌كه‌ن، رێگه‌ نه‌ده‌ن زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وی داگیربكرێت، ده‌شڵێن هه‌مو رێكارێكی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له‌ زه‌وییه‌كانیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP