له‌قه‌زای مێرگه‌سوری سه‌ر به‌ئیداره‌ی سۆران هه‌وره بروسكه له‌باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌یداو، به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه باری ته‌ندروستییان تێكچوو، سیانیشیان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه.
دكتۆره هه‌رمێ جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مێرگه‌سور ڕاگه‌یاند، دوو له‌پێشمه‌رگه‌كان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌و، سێ پێشمه‌رگه‌كه‌ی دیكه‌ش ته‌ندروستییان جێگیره‌و له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP