نه‌رمین مه‌عروف: تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

ئابوری
20:57 - 2024-02-16

حكومه‌تی عیراق مه‌رجی بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 بگاته‌ په‌رله‌مان.

د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، مه‌رجه‌كانی عیراق بۆ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نوێ نیین، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردووه‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كردووه‌ بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی، پێویسته‌ داتا و زانیاری مووچه‌خۆران و پله‌كانیان و خانه‌نشینان بدرێنه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، مانگی ڕابردووش ئه‌و 618 ملیار دینار به‌و هۆكاره‌ دراوه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌، پرۆسه‌ی وردبینیی له‌ناوه‌كان به‌رده‌وامه‌و، وردبینیی نزیكه‌ی 300 هه‌زاركه‌س ته‌واوبووه‌،
وتیشی، چاوه‌ڕوانده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ هه‌مواری بودجه‌ی ساڵی 2024 بگاته‌ په‌رله‌مان و تا كۆتایی مانگی 3 بخایه‌نێت، به‌ره‌وپێشچوونی باشیش هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP