وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بارانبارینی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كورستان كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له یه‌ده‌گی ئاویی عێراقدا هه‌بووه.
عه‌ون زیاب عه‌بدوڵا وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بارانبارین و لافاوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر یه‌ده‌گی ئاویی ستراتیژی هه‌یه.
راشیگه‌یاند، باران و لافاو قه‌ره‌بووی كه‌میی یه‌ده‌گه ستراتیژییه‌كان ده‌كاته‌وه و یه‌ده‌گی ئاوی ستراتیژی له به‌نداوه‌كاندا ورده ورده زیادی كردووه و دۆخی ئاوی هاوینی داهاتوو باشتر ده‌بێت له پێشووتر به دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاوی پێویست.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوو به‌نداو له پارێزگاكانی ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا دروستده‌كرێن كه پشت به ئاوی باراناو ده‌به‌ستن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP