گۆھدار زێباری چالاکوانانی بادینان ئازادكرا

کوردستان
16:06 - 2024-02-17

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان رایگەیاند، دوای سێ ساڵ و شەش مانگ گوهدار زێباری ئازادکراو کەمێک لەمەوبەر پارێزگای هەولێری جێهێشت.

  سەرۆکی تیمی پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا  ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17 شوبات 2024  گوهدار زێباری رۆژنامه‌نووس و یەکێک لە چالاکوانانی بادینان، دوای سێ ساڵ و شەش مانگ لە زیندان ئازادکراو گەڕایەوە بۆ نێو ماڵ و کەسوکاری خۆی.

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، گوهدار زێباری لە سەرەتادا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوبو ، دواتر بە بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سزاکەی بۆ کەمکرایەوە و ماوەی سزاکەی بو بە دوو ساڵ و حەوت مانگ.
 
باسی له‌وه‌شكرد:" دوای تەواوبونی ئەو سزایە پێنج مانگی دیکە حوکمدرایەوە لەسەر لۆگۆی ئۆتۆمبێل، دواتر شەش مانگی دیکەی بۆزیادکرا لەسەر پرسی چەکی بێ مۆڵەت، ئەمڕۆش تەواوی سزاکەی کۆتایی هات و لە هەولێرەوە بەرەو بادینان بەرێکەوتەوە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP