محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ، به ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌باو تیمی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تاوتوێكردنی پلانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای بۆ هاوینی 2024 كرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سودانی ڕێنماییدا كه به‌دواداچون بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و وێستگانه بكرێت كه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی دیكه‌ش بۆ هاوینی 2024 ده‌خرێنه خزمه‌ته‌وه و ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی هه‌مه‌لایه‌نه له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی كۆی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌باو رایگه‌یاند: پێویسته دڵنیابن له دابینكردنی وێستگه‌ی گونجاو بۆ ناوچه نیشته‌جێبونه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له سه‌ر شانی هاوڵاتیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP