ئێران: هاوینی داهاتوو هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ عیراق زیاتر ده‌كه‌ین

جیهان
20:54 - 2024-02-18

محه‌مه‌د كازم ئال سادق،  باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و عیراقدا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ 40 تا 50 ملیۆن مه‌تر سێجا غازی سروشتی ره‌وانه‌ی عیراق بكرێت بۆ كار پێكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

وتیشی: ، له‌ماوه‌ی رابردوودا حكومه‌تی ئێران  پرۆسه‌ی چاكسازیكردنی ساڵانه‌ی له‌ سیستمی بۆرییه‌كانی ناردنی غاز بۆ عیراق ده‌ست پێكرد، ئه‌وه‌ش وایكرد بڕی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ئه‌و وڵاته‌ كه‌مبێته‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی چاكسازیكردن له‌ بۆرییه‌كان كۆتاییهات، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی غاز بۆ عیراق ئاسایی بۆته‌وه‌.

ئاماژه‌یی به‌وه‌شكرد: له‌ هاوینی داهاتوودا بڕی هه‌نارده‌كردنی غازی ئێران بۆ عیراق زیاتر ده‌كرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP